وه‌زیری ناوخۆی عێراق کەمێک لەمەوبەر بە سەرۆکایەتی
شاندێک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی
عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری
ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
بەپێی زانیارییەکان له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری
ناوخۆی عێراق باسی له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه ئه‌منیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
و ئه‌و گرفتانه ده‌كه‌ن، كه روبه‌ڕوی دۆسیه ئه‌منیه‌كانی نێوانیان ده‌بێته‌وه،
هاوكات به‌شێكی دیكه‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی، گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا.
هەر بەپێی زانیارییەکان بەشێکی دیکەی ئامانجی
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ هەرێم، بۆ وتووێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری
ناوخۆی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی ده‌روازه سنوورییه‌كان، گومرگه‌كان و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی
كه مووچه‌یان سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵییه.