لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا ده‌كات هاوڵاتییان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه لەهەر خواردنێکی
خراپ و ماوە بەسەرچوو لەبارەی قوربانیكردنیشەوە دەلێت قوربانی‌کردن لە شەقام و کۆڵان
و گەڕەک و شوێنە گشتییەکاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
لەمبارەیەوە
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، لیژنه
هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی پشكنین بۆ ئه‌و خوارده‌مه‌نی و
شیرینی و پێداویستیانه‌ی هاوڵاتیان له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز به‌كاریده‌هێنن،سه‌ردانی
دوكان و بازاڕ و كۆگاكانی عه‌مباركردن و هه‌موو ئه‌وشوێنانه ده‌كات هاوڵاتیان بۆ
كڕینی پێداویستییه‌كانیان رووی تێده‌كه‌ن".
راشیگەیاندووە،
بۆ چاودێری كردنی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان خشته‌ی كاركردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كان
له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌جۆرێك دانراوه سه‌رجه‌م شوێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام
لیژنه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
ناوبراو داواشی
له هاوڵاتیان كرد كە له‌كاتی بازاڕكردن و پێش كڕینی پێداویستییه‌كانتان به‌وردی
سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌ر چونی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و پێداویستییانه
بده‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی له‌ڕێی ژماره مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧) لیژنه
هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه
هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رونیشیكردەوە، به‌پێی بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپەراسیۆنه‌كانی
خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بۆ قوربانی‌کردن
ته‌نها لە قەسابخانەکاندا سه‌رده‌بڕرێت و قوربانی‌کردن لە شەقام و کۆڵان و گەڕەک و
شوێنە گشتییەکاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌ت به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
رێگرییان لێده‌كرێت".