سلێمانی؛ هێزه‌كانی پۆلیس خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

کوردستان 29/07/2020

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ رۆژانی پێش جەژنی قوربان و كاتی جەژنیش پلانی تۆكمەیان داڕشتووە و هێزەكانیان لەئامادەباشیدان.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (BMC) راگەیاند، بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز ئامادەكارییەكان تەواو كردووە، لەهەموو شوێنێك مەفرەزە هەیە، لەنێو بازاڕدا هێزەكانی نەهێشتنی تاوان بەپیاو و ئافرەت هەن، لەگەڕەكەكانیش مەفرەزە هەیە، تا جەژن و بۆنەكانیش تەواو دەبن هێزەكانیان لەئامادەباشیدان.

وتیشی، لەرۆژانی جەژنیشدا لەسەرقەبران هێزەكانیان ئامادە دەبن و تەندروستیش بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا چ داوایەكیان لێبكات جێبەجێی دەكەن، داواكاریشن لەهاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا