Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"بەمزووانە بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت"

ئابوری

بینراو 1160

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لێکنزیکبوونەوەیەکی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە و بەمزووانە بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئه‌ندامێكی دیكه‌ی لیژنه‌ی دارایش ده‌ڵێت، نێوه‌ندگیری هه‌یه‌ به‌ڵام تا ئێستا روون نییه‌ كه‌ی مووچه‌ ده‌گات.


شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ (BMC) راگه‌یاند، نێوه‌ندگیری هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند به‌ریتانیا و ئه‌مریكا هاتونه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌ زوترینكات چاره‌سه‌ربن.

وتیشی، هه‌ركاتێك هه‌رێم و ناوه‌ند رێككه‌وتن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گاته‌ هه‌رێم.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا ده‌وترێت پێشبینییه‌ و بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌دراوه‌. 
 
ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاندوه‌، لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، چەند ئاماژەیەکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتن هەیە، "بڕیاریشە بەمنزیکانە بەغدا مووچەی فەرمانبەران رەوانە بکات." 

 ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پێیوایە بەمنزیکانە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستانیش، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بە پەرلەمانتارانی کوردستانی راگەیاند، دوای جەژن شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا. 

وتیشی "پێشکەوتن لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دروستبووە و لێکتێگەیشتنی نوێ هەیە و هەواڵی تازەمان پێگەیشتووە".
 
  
 
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP