حکومەتی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە دامودەزگاکان پشووی فەرمییە و لە رۆژی ٣١ی
مانگ دەستپێدەکات تاوەکو ٤ی ئابی٢٠٢٠.
جووتیار عادل،
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی تەمووزی
٢٠٢٠، بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکر، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، رۆژی ھەینی ٣١ی
ته‌ممووزی ٢٠٢٠ تا رۆژی سێشەممە چواری ئاب بۆ ماوەی پێنج رۆژ له ته‌واوی داموده‌زگا
فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییە و، رۆژی چوارشەممە دەوام دەستپێدەكاتەوە.
جووتیار عادل داوا
لە هاونیشتمانییان دەکات لە رۆژانی جەژندا له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هه‌موومان،
پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.
رۆژی ٢٠ی
تەمووزی ٢٠٢٠، وڵاتی سعودیە بە فەرمی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد کە دەکاتە
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٠، یەکەم رۆژی جەنی قوربانە.