وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وی پله‌كانی گه‌رماوه، ژماره‌یه‌ك له‌وێستگه‌كانی گۆڕینی كاره‌با دووچاری گرفتی ته‌كنیكی بوونه‌ته‌وه، به‌وه‌ش كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆ به‌رزه‌ی له‌سه‌ر وێستگه‌كانی گۆڕینی كاره‌بایه، ژماره‌یه‌ك له‌وێستگه‌كانی گۆڕینی كاره‌با دووچاری گرفتی ته‌كنیكی بونه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌رێگه‌ی تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی وێستگه‌كانه‌وه له پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان به‌رده‌وام سه‌رقاڵی كاری سیانه و چاككردنه‌وه‌ی وێستگه‌كانه.
پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌هاوڵاتیان كه‌مده‌بێته‌وه
دروستبونی گرفت له‌كاره‌بای هه‌رێم له‌كاتێكدایه، 27ی ئه‌م مانگه، ماجد مه‌هدی حه‌توش وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبو، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاره‌با ده‌كه‌ن و له توركیا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه وزه‌ی كاره‌با هاورده ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی دو رۆژی ئاینده ده‌ست به‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌ن.