وتەبێژی وەزارەتی
تەندروستی رایگه‌یاند رۆژانی جەژن مەترسیی زۆر هەیە ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا بەخێرایی
بەرز ببێتەوە.
د.محەمەد قادر
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە (BMC) راگەیاند، دۆخی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان خراپه‌و، رۆژانە زیاتر
له ٢٠٠ كەس تووشی كۆرۆنا دەبن.
وتەبێژی وەزارەتی
تەندروستی زیاتر وتی، ئێمە مەترسیی رۆژانی جەژنمان هەیە، ئەگەر بەریەككەوتن هەبێت،
ئەوا ژمارەی تووشبووان زۆر بەرز دەبێتەوە، به‌مه‌ش مەترسیمان هەیە لەوه‌ی به‌و بڕه
پێداویستیه پزیشكیه‌ی له‌به‌ر ده‌سته نەتوانرێ پێویستیه‌كان بۆ هەمووان دابین بكرێت
وەك ئۆكسجین، هەموو هەوڵێكی تەندروستی ئەوەیە پێویستە هاووڵاتییان لە ڕۆژانی جەژن
بەركەوتەیان كەم ببێتەوە و نەبنە مەترسی لەسەر یەكتر.
د. محه‌مه‌د
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو، تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ قه‌ده‌ی هاتوچۆ له رۆژانی جه‌ژن
نیه، بەڵام گەر بزانین مه‌ترسیه‌كه زۆره، ئه‌وا داوای قەدەغەی هاتوچۆ دەكەین.