چاكبونەوەی توشبوانی كۆرۆنا 70%ی تێپەڕاند

کوردستان 29/07/2020

Alternate Text


 تەندروستی عیراق دوو هەزارو 698 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆناو 68 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێی راگەیاند. 

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، دوو هەزارو 399 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو زیاتر 70%ی كۆی توشبوانیش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی توشبوان و گیان لەدەستدان و چاكبوانی كۆرۆنای سەرجەم پارێزگاكان بەهەرێمی كوردستانەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند: لەسەرجەم تاقیگەكان 18 هەزارو 556 پشكنین ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكانیش دوو هەزارو 968 توشبووی نوێی كۆرۆنا بەوەش كۆی ئەوانەی تائێستا توشی كۆرۆنا بوون گەیشتوەتە 118 هەزارو 300 توشبوو.

وتیشی، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 68 توشبوی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو كۆی ئەو كەسانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە چوار هەزارو 603 كەس.

تەندروستی عیراق راشیگەیاند، دوو هەزارو 399 توشبوی تری كۆرۆنا چاكبونەتەوەو كۆی گشتی ئەوانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە چاكبونەتەوە گەیشتوەتە 83 هەزارو 461 كەس و تائێستاش رێژەی 70.6%ی كۆی توشبوانی كۆرۆنا چاكبونەتەوە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا