کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەرێم کرد

کوردستان 29/07/2020

Alternate Text

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، لەگەڵ کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەدنییەکانی نێوان هەرێم و بەغدادەوە کرا.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە٢٩ی تەمموز كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد لە ڕۆب والەر كونسوڵی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان.

‎لە دیدارەكەدا گفتوگۆی جدی كرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی و هەنگاوەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا. ‎

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا كۆسرەت ڕەسول بە وەفدی میوانی راگەیاند كە یەكێتی هەمیشە لەگەڵ رێككەوتنەو خەبات دەكات بۆ بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و هانی حكومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەكانیش دەدات هەوڵدەن بۆ گەیشتن بە رێكەوتن.

هەروەك سیاسەتی نوێی یەكێتی لەمەڕ پرسەكان بۆ وەفدی میوان خستەڕوو. ‎پەیوەست بەدۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جەختی لەگرنگی تەبایی و یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان كردەوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا