داعش گرتە ڤیدیۆی کوشتنی گەنجێکی کوردی بڵاوکردەوە

کوردستان 29/07/2020

Alternate Text

BMC: ئاریا ره‌شاد

 

دوای ئەوەی لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ داعش گەنجێکی کورد دەڕفێنێت ئەمڕۆ گرتە ڤیدیۆی سەربڕینەکەی لەلایەن گروپێکی سەر بەو چەکدارانەوە بڵاوکرایەوە.

جەمال ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی زنانە رایگەیاندووە، لە شوباتی ساڵی ٢٠١٩، دوو گەنجی کورد، لەلایەن گروپی ئاڵا سپییەکانی سەر بە چەکدارانی داعش رفێنرابوون، بەڵام دوای چەند رۆژێک یەکێکیان ئازادکرا، بەڵام گەنجەکەی دیکە هەر بێ سەروشوێن بووە.

باسی لەوەشکردووە، گەنجەکە ناوی گەنجەکە ناوی ئەسعەد عەلییە  دانیشتووی گوندی قەڵای سەر با ناحیەی زنانەیە، پێشتر پێشمەرگە بووە بەڵام پێش رفاندنی وازی هێنابوو لە کارەکەی،

ئاشکراشی کردبوو، ئێمە پێشتر زانیاریمان هەبووە کە شەهید کراوە، بەڵام ئەمڕۆ گرتە ڤیدیۆی سەربڕینەکەی بڵاوکراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا