بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ تەنها ١١ کەس داخڵی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا کراون.
یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ تەنها ١١ نەخۆشی کۆرۆنا لە سلێمانی داخڵی نەخۆشخانە کراون و بە کۆی گشتیش ١٢٥ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا ماون.
ئاشکراشی کردووە، ئەمڕۆ پێنج تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.