رێکخراوی هیوامان رایتس وۆچ داوا لە حوکمەتی تورکیا دەکات، لێکۆڵینەوە بکات لە ئەشکەنجەدانی چەند کەسێک لە شاری ئەستەنبوڵ و باشوری خۆرهەڵاتی وڵاتەکە، تورکیاش رەتیدەکاتەوە.
رێکخراوی هیوامن رایتس وۆچ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، زانیاریان لەبەردەستدایە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا توندوتیژیان بەرامبەر زیادتر لە ١٤ هاوڵاتی کردووە لە شارەکانی ئەستەنبوڵ و دیاربەکر.
داوایشیکردووە، حکومەتی تورکیا لێکۆڵینەوە لەو رووداوانە بکات.
لای خۆشییەوە تورکیا بەبێ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە.
لە چەند مانگی رابردوودا پرۆژە یاسایەک چووە پەرلەمانی تورکیا لەژێر ناوی( پاسەوانی گەڕەکەکان)، کە دەسەڵاتی دەدا بەو هێزانە لە شەواندا بگەڕێن و تۆمەتباران دەستگیربکەن و رێگری لە دزی و کاری خراپە بکەن، لە یەکێک لە حاڵەتەکانی کە رێکخراوەکەش ئاماژەی بۆ کردووە، هێزە ئەمنییەکان کاتێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک سەگەکانیان تێبەرداون و برینداریان کردوون.