بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی دەکاتەوە بۆ ماوەیەک بێ ئاو دەبن.
بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی لەنزیک کۆبانی سیتی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ( تانکی و پرۆژەکانی ناوچەی قڕگە ، وێستگەی دەباشان و وێستگەی کارێزەوشک و تانکی کانی سپیکەو وێستگەی هەواری شار و وێستگەی گردی جۆگەو تانکییەکانی هەندرێن هەوارە بەرزە گردەگڕوێ تانکی غابات و تانکی شێخ محێدین) سنوری و چەمچەماڵ و تەکییە و زۆنی بازیان و شارو شارۆچکەکانی بێ ئاو دەبن تا چاککردنەوەی.
روونیشیکردووەرەوە، لەئێستا تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ چاککردنەوەی لە کەمترین ماوەدا داوالەهاووڵاتیان دەکەین دەست بەئاوە بگرن.