کاتی رێککەوتنی نێوان هەرێم وبەغداد ئاشکرا کرا

کوردستان 29/07/2020

Alternate Text

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای جەژن رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەکرێت.

ئارام ناجی بالەتەیی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، جیاوازی زۆر لە بۆچوونی نێوان هەرێم و بەغداد نەماوە لەبارەی کێشەکانەوە، تەنها خیلاف کە هەبێت لە بڕی ئەو پارەیەیە کە هەرێم داوایدەکات.

روونیشیکردووەتەوە، دوای جەژن رێککەوتننامەکەی نێوانیان دەکرێت کە بۆ ماوەی یەک ساڵە.

هاوکات  ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ هەموو داتاو گرێبەستەکانی نەوت و پێشمەرگەو فەرمانبەرانمان پیشانی حکومەتی عێراق داون و ئێستا هەمو زانیارییەکانمان لەبەردەستی وەزیری نەوتی حکومەتی عێراقەو ئەو خۆی بۆچونێکی ئەرێنی دەربارەی شەفافیەتی گرێبەستەکان هەیە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، وەزیری نەوت بڕوای بە داتای کۆمپانیای دیلیۆت هەیەو یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە لە بواری شەفافیەتدا خاوەنی سومعەیەکی گەورەیە، ئەو دانی بەو داتایانەدا ناوە، ئەمەش رێخۆشکەرە بۆ ئەوەی رێککەوتنی کۆتایی بکەین.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا