لە سەردانێکیدا بۆ قەزای چەمچەماڵ کونسوڵی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە خێزانی شەهید مامە ریشە.
نەزمی حزوری، کونسوڵی گشتی فەلەستین، دوو رۆژ لەمەوبەر لە سەردانێکیدا بۆ قەزای چەمچەماڵ وێڕای بەسەرکردنەوەی مەزاری ئەنفال، خەڵاتی رێزلێنانی وڵاتەکەی بەخشییە خێزانی شەهید مامە ریشە.
لەدوای تەواوبوونی سەردانەکەی ئەو کونسوڵە سوپاسی قائیمقامی قەزاکە و کارمەندانی شارەکەی کردووە بۆ ئەو میواندارییە گەرمەی لێیان کردووە، هاوکات باسی لەوەکردووە سەردانی خێزانی مامە ریشە یەكێک بووە لە سەردانە گرنگەکانیان.