"ئەنجامدانی قوربانی لە کوشتارگەکان بە پێی شەریعەتی ئیسلام دەبێت"

کوردستان 29/07/2020

Alternate Text

لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە هاوڵاتیان لە رێگەی کوشتارگەکانەوە قوربانی بکەن و لەوێ بە گوێرەی شەریعەتی ئیسلام کاری سەربڕینەکان دەکرێن.

د. شاڵاو عارف رەشید، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی سلێمانی بە BMC، راگەیاند، سەبارەت بە بڕیاری ئەنجامدانی قوربانی لەرێگەی سەربڕینخانەکانەوە، قسەمان لەگەڵ یەکێتی زانایان کردووە و کارەکە بە گوێرەی شەریعەتی ئیسلامی دەکرێت.

روونیشیکردەوە، ئەو هاوڵاتیانەی ئاژەڵەکان دەهێنن بۆ ئێمە بۆ سەربڕین، گەر بیانەوێت دوای سەربڕین دەتوانن خۆیان بیبنەوە، گەر بیشیانەوێت لە رێگەی ئۆتۆمبێلە بەرادەکانمانەوە بۆیان دەگوازینەوە.

جەختیلەوەشکردەوە، سەربڕینی ئاژەڵ لە سەربڕینخانەکان زۆر هەرزانترە بەراورد بە دەرەوە.

داوایشی کرد، خەڵکی زیادتر هۆشیار بکرێنەوە لە مەترسییەکانی سەربڕینی ئاژەڵەکان لە دەرەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا