ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر، کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی رۆژانی جەژنی قوربانەوە دەرکرد و داوا دەکات مامۆستایانی ئاینی نوێژی جەژن ئەنجام نەدەن.
ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڕیاریدا بە ، پابەندبوون بە بڕیار و راسپاردەکانی بەیانی ژمارە (44)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
داوایشیکردووە، مامۆستایانی ئاینی نوێژی جەژن لە مزگەوتەکاندا ئەنجام نەدەن و هاوڵاتیانیش لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، خۆیان بەدووربگرن لە سه‌ردان و هاتووچۆکردن و به‌ریه‌ككه‌وتن و هەموو جۆرە گردبوونەوە و قه‌ره‌باڵخییەک.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکاندا هاتووە، رێگە بە ئەنجامدانی هەندێک مەراسیم و کردنەوەی هەندێک شوێن نادرێت کە بریتین لە: مەراسیمی سەر قەبران، دانانی پرسە لە (هۆڵ، ماڵ، لەژێر خێوەت) لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکان، هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگگێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، یانه‌ی شه‌وانه، نێرگه‌له‌كێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، ئاهه‌نگی شه‌وانه، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (باڕ)، گه‌رماو (حه‌مام) و سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج.