پیاوێک هەوڵی تەقاندنەوەی هاوسەرەکەی دەدات

هەمەرەنگ 29/07/2020

Alternate Text

دادگای نەمسا سزای ١٨ ساڵ زیندانی بەسەر پیاوێکدا سەپاند کە هەوڵی کوشتنی هاوسەرەکەی لەرێگەی تەقینەوەوە داوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ساڵی پار لە رووداوێکدا پیاوێکی نەمساوی تەمەن ٢٩ ساڵ دوای ئەوەی هاوسەرەکەی و دایکی سێ منداڵەکەی لێ جیادەبێتەوە.

باسی لەوەشکردووە، پیاوەکە بۆمبێکی تەوقیتکراوی لە شێوەکی بۆکسێکدا بۆ ناردووە کاتێک ژنەکە کردوویەتییەوە بە سەختی برینداربووە.

پیاوەکە پێشتر لە ریزەکانی سوپار کاری کردووە و تاوانەکەشی بە هاوکاری کەسێکی دیکە ئەنجامداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا