بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایدهگهیهنێت، سەرجەم مامۆستایانی ئایینی ئاگاداركراونەتەوە كە نوێژی جەژنی قوربان لە مزگەوت نەكەن و داوا لە مامۆستایان دەكات ئەگەر نوێژی جەژن هەر دەكەن، با لە دەرەوەی مزگەوتەكان بێت.
فەریدون غەریب، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی راگەیاند، ئەنجامدانی نوێژی جەژن بە كۆمەڵ لە مزگەوتەكاندا بەبڕیارێك قەدەغەیە ، بەڵام لەو بڕوایەدایە ١٠%ـی مزگەوتەكان نوێژی جەژنیان تێدا دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی بە ئاماژەدان بەوەی لە بەرنامەیاندا نییە لەسەر نوێژی جەژن سزای هیچ مامۆستایەكی ئایینی بدەن، داوا لە مامۆستایان کرد لەپێناو سەلامەتی خۆیان و نوێژخوێنان، ئەگەر هەر نوێژی جەژنیان کرد، با لە دەرەوەی مزگەوتەكان و لە باخچە یان لە گۆڕەپانی مزگەوتەكاندا بێت".
بەپێی بڕیارێكی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كوردستان، نابێت نوێژی جەژنی قوربان لە مزگەوتەكاندا بە كۆمەڵ ئەنجامبدرێت.