Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هه‌رێم؛ واده‌ی یه‌كه‌م گه‌شتی‌ ئاسمانیی ئاشكرابوو

کوردستان

بینراو 413

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم، وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان لەهەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو سلێمانی ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت، گەشتەكان لەژێر رۆشنایی بڕیاری دەستەی فڕۆكەوانی شارستانیی عێراق دەبێت.

 نانۆ جەوهەر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ راگەیاندووە، لە رۆژی ١-٨-٢٠٢٠ لە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرو سلێمانی، دەست بە گەشتە ئاسمانییەكان دەكرێتەوە.

وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، دەستپێكردنەوەی گەشتەكان دوای تەواوكردنی ئامادەكارییەكان و گرتنەبەری رێكارە تەندرووستییەكان دەبێت، گەشتە ئاسمانییەكانیش لە ژێر رۆشنایی بڕیاری دەستەی فڕۆكەوانی شارستانیی عێراقی دەبێت.

لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا، بەڕێوبەرانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بە پێویستیان زانی وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان بخرێتە رۆژی یه‌كی مانگی داهاتوو، بۆ ئەوەی بتوانن سەرجەم رێكارە پێویستەكانی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە فڕۆكەخانەكان بگرنەبەر.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP