کارمەندێکی دیکەی تەندروستی بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

کوردستان 30/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر بەهۆی توشبوی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، (فەتاح عەزیز) کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر، بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

لەو بارەیەوە، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، د.سامان بەرزنجی، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئەو كارمەندەی تەندروستییە كردووە.

بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان، ١٣ هەزار و ٢٤٦ توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش ٥١٧ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و هەشت هەزارو ٨٩٦ توشبووش چاكبوونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا