له‌مرۆدا یه‌كێك
له هۆكاره‌كانی كڕین و فرۆشتن به‌هۆی بازاڕه‌كانی ئۆنلاینه‌وه‌یه
بۆ هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل
ئه‌م جۆره بازرگانیه ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌ره‌نجه كرین و فرۆشتنى
ده‌رمان و چاره‌سه‌ره به‌نه‌خۆش.
ئه‌م جۆره بازرگانییه
له دونیاى ئه‌مڕۆدا به‌تایبه‌ت په‌یجه‌كان
به‌زمانى كوردى و عه‌ره‌بى زۆرن له‌عێراقدا.
ئه‌و ده‌رمانانه‌ى
له‌ئه‌م رێگایانه‌وه ده‌فرۆشرێن و به‌ئاسانى دێته‌به‌رده‌م ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ت هه‌ندێجاریش
به‌بێ به‌رامبه‌ره بریتین له‌م جۆره ده‌رمانانه:
ده‌رمانى كێش
دابه‌زاندن / ده‌رمانى چاره‌سه‌ری قۆڵۆن / ده‌رمانى نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان و به‌ناوئارامكردنه‌وه
بۆخه‌ولێخستن / ده‌رمانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سێكسی.
ئایا تاچه‌ند ئه‌م ئه‌كاونت
و په‌یجانه فه‌رمین؟ ئایا پسپۆری تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات؟ ئایا كڕیار هه‌روا
به‌متمانه‌وه به‌بێئه‌وه‌ى پشكنین بكات چۆن چاره‌سه‌ره‌كه‌ده‌كرێت و به‌كارى ده‌هێنێت؟
ئه‌م رۆشنبیرى ته‌ندروستییه كێ لێیبه‌رپرسه ئایا ئه‌مه‌ى هه‌یه راسته؟ تاچه‌ند وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌شداره‌له
به‌رێوه‌بردنى ئه‌م جۆره بازرگانیه‌دا؟
محه‌مه‌د قادر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به (BMC) راگه‌یاند، هەموو ئەو دەرمانانەی لەرێگەی ئۆنلاینەوە دەفرۆشرێن،
ئەگەر هاتوو بە چاودێری پزیشک و دەرمانساز نەبێت، جگە لەوەی کارێکی نازانستییە،
ئەمە جگە لەوەی دەکرێت زیانی زۆری بەدوادا هەبێت، کارێکی نایاساییە، هەرکەسێک
بزانرێت ئەوە کارە دەکات وەک و فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
وتیشی، کێشەی
ئۆنلاین ئەوەیە بەدواداچوونی ئاسان نییە، پێویستیمان بە هاوکارێ شوێنانی دیکەیە،
کەسێک پەڕەیەک لە سۆشیال میدیا دەکاتەوە دۆزینەوەی ئاسان نییە بەڕاستی، بەڵام وەک
وەزارەتی تەندروستی ئەوەی پێمان دەکرێت هەمیشە جەخت لەسەر ئەوەدەکەینەوە، بەهیچ
شێوەیەک هاوڵاتی هیچ دەرمانێک، یەکەم- بە بێ رەچەتەی پزیشک وەرنەگرێت دووەم- لە
شوێنێک وەرینەگرێت کە سەرچاوەکەی نازانرێت چۆنە.
سەبارەت بە
مەترسییکانی فرۆشتنی دەرمان لەرێگەی ئۆنلاینەوە روونیکردەوە، دەکرێت ئەم دەرمانە
هەر ماددەیەکی تێدابێت بە ماددەیەکی دیکە بفرۆشرێت، ئەو جۆرە دەرمانانە هیچیان
ستیکەری کوالێتی کۆنتڕۆڵیان پێوە نییە، واتە پشکنینیان بۆ نەکراوە هیچ کەسێک
نازانێت پێکهاتەکانی ئەم دەرمانە چییە، لە حاڵەتێکی ئاسایدا دەکرێت ئەم دەرمانە
هیچ کاریگەریەکی نەبێت، بەڵام لە خراپترین حاڵەتدا لەوانەیە نەک کاریگەری نەبێت
بەڵکو کاریگەری خراپی هەبێت، ئەمە جگە لەوەی بە دیاریکردنی پێکهاتەو جۆرەکەی دیار
نییە، زۆربەیان دەرمانی گیایین کە دەرمانی گیایی کێشەی ئەوەی هەیە ناتوانرێت بە
ئاسانی دیاری‌بکرێت رۆژانە چەند ملیگرام دەخورێت، ئەگەر بێت و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە
یان دەرمانسازی پسپۆڕەوە نەنوسرێت، مەترسی یەکجار زۆر دروستدەکات، ئەمە جگەی لەوەی
بەدواداچوونیشیان زەحمەتە کاتێک ئەو کەسە ئەو دەرمانە بەکار دەهێنێت لەبەر ئەوەی
لەلایەن پزیشکەوە نەنوسراوە، ئەگەر کاریگەریشی لێ بەدیارکەوێت بەهەمانشێوە
هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ مەترسییەکانی ئاسان نابێت مەترسییەکانی ئەکجار بەرزن، ئەمەش
وادەکات لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە کە رێگەیان پێ نەدرێت ئەوکارە بکەن و
هاوڵاتیانیش بەکاری بێنن.
سەبارەت بەوەی
تا چەند وەزارەت رێگای بەکەسانێک داوە لەرێگەی ئۆنلاینەوە ئەو کارە بکەن وتی،
تاوەکو ئێستا دەرمان فرۆشتن لەڕیگای ئۆنلاینەوە بەهیچ شێوەیەک رێپێدراو نییە،
دەکرێت دەرمانخانەیەک بتوانێت، جۆرێکی دەرمان دوای ئەوەی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە
دەنوسرێت بۆ کەسێکی نەخۆش کە رەچەتەی پزیشکی پێیە، لەکاتی قەدەغەی هاتووچۆ کە
قەدغەی سەرتاسەری بێت، وەک یاریمەتیدەرێک یان وەک خزمەتگوزارییەکی (دلیڤەری)
دەکرێت ئەو کارە بکرێت.
سەبارەت بەوەی
تاچەند ئەو کارە رێپێدراوە کە کۆمەڵێک کچ دەیکەن کە بەکچە مۆدێلەکان ناسراون کاری
ریکلام بۆ جۆرەها دەرمان دەکەن، ئاشکرایکرد، ئێمە لەماوەی ئەم دوو سێ ساڵەدا چەندین
جار هەوڵمانداوە، کە هەریەک لە وەزارەتی رۆشنبیری و راگەیاندنەکانمان ئاگادار
کردووەتەوە، کە هەموو ریکلامێک بۆ هەموو دەرمانێک پێداویستییەکی پزیشکی مەرجی
تایبەتی هەیە کە دەبێت تەنها لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دیاری‌بکرێت، وە
تەنانەت بەکار‌هێنانی دەستەواژەی پزیشکی و جل‌و بەرگی پزیشکی لەناو ریکلامەکاندا
یاسایی و رێپێدراو نییە، چ جای ئەوەی دەرمانێک بەکار بهێنرێت و لەلایەن
راگەیاندنەکانەوە بانگەشەی بۆ بکرێت، ئەمانە هەمووی نایاساییە، ئێمە ئاگاداری
خۆشمان بەردەوام داوە، دەکرێت کەسێک ئەگەر بە کۆرۆنا نەمرێت بەڵام بەهۆی ئەم
دەرمانانەوە کاریگەری خراپی لەسەر بەجێبێڵێت.
سەبارەت بەوەی
تا چەند هەوڵیانداوە ئەو کەسانەی ئەو جۆرە ریکلامانە دەکەن رووبەرووی دادگا
بکرێنەوە جەختیکردەوە، هەر کاتێک بسەلمێنرێت لەرووی یاساییەوە ئەو کەسە ئەو کارەی
کردووە، ئەوا هەرجۆرێکی یاسا بیگرێتەوە بەوجۆری یاسایە سزا دەدرێت، بەڵام کێشەی
ئەوەشمان هەیە بەڕاستی دیاریکردنی ئەوکەسانەی لەڕیگای ئۆنلاینەوە کاری دەرمان
دەکەن ئاسان نییە.
ئه‌و ده‌رمانانه‌ى
له‌ئه‌م رێگایانه‌وه ده‌فرۆشرێن و به‌ئاسانى دێته‌به‌رده‌م ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ت هه‌ندێجاریش
به‌بێ به‌رامبه‌ره بریتین له‌م جۆره ده‌رمانانه:
ده‌رمانى كێش
دابه‌زاندن / ده‌رمانى چاره‌سه‌ری قۆڵۆن / ده‌رمانى نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان و به‌ناوئارامكردنه‌وه
بۆخه‌ولێخستن / ده‌رمانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سێكسی.
ئایا تاچه‌ند
ئه‌م ئه‌كاونت و په‌یجانه فه‌رمین؟ ئایا پسپۆری تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات؟
ئایا كڕیار هه‌روا به‌متمانه‌وه به‌بێئه‌وه‌ى پشكنین بكات چۆن چاره‌سه‌ره‌كه‌ده‌كرێت
و به‌كارى ده‌هێنێت؟ ئه‌م رۆشنبیرى ته‌ندروستییه كێ لێیبه‌رپرسه ئایا ئه‌مه‌ى هه‌یه
راسته؟ تاچه‌ند وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
به‌شداره‌له به‌رێوه‌بردنى ئه‌م جۆره بازرگانیه‌دا؟
مه‌ترسیه‌كانى
ئه‌م كاره:
شێوه‌ى هه‌ڵگرتن/
ئه‌م ده‌رماتنانه نابینرێت و شوێنىهه‌ڵگرتنى نادیاره ئایا به‌مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كه‌ى
وه‌كو ده‌رماخانه‌كان هه‌ڵگیراون یان نا؟
له‌كاتى فرۆشتنى
ئه‌م ده‌رمانانه‌دا كه‌مترینیان ناونیشانیان هه‌یه، هیچكامیان ژماره‌ته‌له‌فونى ده‌رمانخانه یان پزیشكى له‌گه‌ڵدانییه
ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه بۆفرۆشتنى نابه‌رپرسانه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر نه‌خۆش پێویستى پێ
بوو قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات.
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى
له‌خه‌مى هاوڵاتیه‌كانیاندان سنوریان بۆئه‌م بازرگاینه‌داناوه، وڵاتى سوید یه‌كێكه
له‌و حكومه‌تانه‌ى سه‌ربارى بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى ئه‌م جۆره له‌وه‌رگرتنى
چاره‌سه‌ر بۆنه‌خۆش به ره‌سمى ره‌تیكردوه‌ته‌وه و رێیلیگرتوه.
یه‌كێكىتر له
وڵاتانه كه‌نه‌دایه دژی ئه‌م جۆره كڕین و فرۆشتنه‌یه
له‌هه‌رێمى
كوردستانیش ئه‌م جۆره بازرگانیه زۆر به‌هێزه به‌ئاشكرا له سۆشیال میدیاوه
بانگه‌شه‌ى بۆده‌كرێت ئایا ئه‌مه یاساییه؟ كام یاسارێگه‌ى پێداون؟ كێ سه‌رپه‌شتیان
ده‌كات؟