پارێزگاری سلێمانی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌و ئومێده‌ی به پشتیوانیی خودا‌و هه‌وڵی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان و هیممه‌تی هاووڵاتیان رۆژانی دوای جه‌ژن بكه‌نه جه‌ژنی تێپه‌ڕاندنی په‌تای كۆرۆناو کاسەی بەتاڵ و خوانی چۆڵ و گیرفانی خاڵیی و بێموچه‌یی و بێبوجهیی و بێكاریی.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی:
هاونیشتمانانی به‌ڕێز، كه‌س و گرۆهی مرۆڤایه‌تیی له هه‌ر پنتێكی ئه‌م گه‌ردونه به‌رینه‌دا..
به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه؛ جوانترین و به‌سۆزترین و شایانترین و پیرۆزترین ڕێز‌و پیرۆزبایی خۆمانتان بۆ جه‌ژنی قوربانی پیرۆز؛ پێشكه‌شده‌كه‌ین، ده‌خوازین جه‌ژنی ئه‌مساڵ، جه‌ژنی كۆتایهاتنی گرفت و كێشه‌و قه‌یران و كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه ته‌ندروستیی و دارایی و ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ژینگه‌یی و سه‌ربازییه‌كان بێت، جه‌ژنی ئارامیی و ئاشتیی و دادپه‌روه‌ریی و ئازادیی و ئاسوده‌یی و ئاوهدانیبێت.
به‌خۆپارێزیی و پابه‌ندییه‌كی ته‌واوی ته‌ندروستیی و ده‌رونیی و كه‌سییه‌وه، به خۆنه‌ویستیی و خۆڕاگریی و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆره‌وه؛ ساته‌كانی ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه به‌ڕێوه‌به‌رین، به‌و ئومێده‌ی به پشتیوانیی و به‌خششی خودا‌و هه‌وڵی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان و هیممه‌تی مه‌ردانه‌ی هاووڵاتیانی ئازیز؛ ڕۆژانی دوای جه‌ژن بكه‌ینه جه‌ژنی تێپه‌ڕاندنی په‌تای كۆرۆناو کاسەی بەتاڵ و خوانی چۆڵ و گیرفانی خاڵیی و بێموچه‌یی و بێبوجهیی و بێكاریی و بێده‌ره‌تانیی و بێبازاڕیی و بێمتمانه‌یی و به‌دگومانیی و سه‌رجه‌م نه‌هامه‌تییه كاتیی و درێژخایه‌نه‌كانی تریش، كه به هه‌موویانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی شێرگیرانهیان بۆ بوون و ژیان و ژین و شكۆ‌و ڕابردوو ئێستا‌و داهاتووی خه‌ڵك و خاكی ئه‌م وڵاته دروستكردووه.
ده‌خوازین پێكه‌وه دور له كه‌رتیی لهتیی و په‌رتیی و پاریی و پارچه‌یی، به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزو مكوڕییهكی ته‌واوو به‌رده‌وامییه‌كی هه‌میشه‌ییه‌وه، به‌ئومێدێكی پڕ له هیواوه بگه‌ینه خواست و ئامانجه نیشتمانییه‌كانمان.
شاد‌و سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوبن.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
30-7-2020