پۆلیسی هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان
لە قەزای رانیە ژنێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
پۆلیسی هاتووچۆی
راپەڕین راگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی چوارقوڕنە ـ بۆسکێن لە نریک
کۆلێژی ئەرکان لە سنووری قەزای رانیە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی نیسان پیکاب و ئۆپڵ
ڤیکترا خۆیانکێشاوە بەیەکدا.
روونیشیکردەوە،
بەهۆی رووداوەکەوە ژنێک گیانیلەدەستداوە و دوو پیاویش بریندار بوون کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی
جۆری نیسان پیکابەکە بوون و خەڵکی قەڵادزێن، هاوکات شۆفێری ئۆتۆمبێلی ئۆپڵەکەش بریندار
بووە.
ئاشراشیکرد، شۆفێری
ئۆتۆمبێلی ئۆپڵەکە مۆڵەتی شۆفێریی نەبووە و بە خێراییەکی زۆر ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە
و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و چۆتە سایدی بەرامبەر خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی نیسان پیکابەکە .
بەپێی زانیارییەکانی
(BMC) ئەو ژنەی لە رووداوەکە گیانی
لە دەستداوە ناوی (حەمدیە محەمەد)ە و هاوسەرەکەشی لە رووداوەکە بریندار بووە کە
ماوەی چوار مانگ بوو ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنابوو.