حاجیانی ماڵی خوا سەردانی کێوی عەرەفە دەکەن

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 30/07/2020

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ نۆی زولحجە حاجیانی مەککە کە ژمارەیان لە ١٠ هەزار کەس تێناپەڕێت بۆ بەجێگەیاندنی یەکێک لە روکنە سەرەکییەکانی فەڕیزەی حەج بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێکەوتوون.

بڕیارە حاجیان نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بە قەسرو جەمع، لە مزگەوتی نەمرە ئەنجامبدەن و لەپاش ئەوەش گوێبیستی وتاری عەرەفە دەبن.

ئەوەی بە ئەنجامگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵی لە ساڵانی دیکە جیاکردوەتەوە ئەوەیە، ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ لە ١٠ هەزار کەس تێناپەڕێت، چاودێری تایبەت بۆ حاجیان دابینکراوە، تا رێکارەکانی خۆپارێزی و پاراستنی ماوەی کۆمەڵایەتی پەیڕەو بکەن.

لەو بارەیەوە تەڵال شەهلوب، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند، ئامادەکارییان کردوە بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان لە سەرکەوتن بەسەر کێوی عەرەفەدا، بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، رێکاری ئەمنی توندیش لە دژی ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە سەرپێچی لە رێنماییەکاندا دەکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمساڵ هیچ حاجییەك لە دەرەوەی عەرەبستانی سعودییەوە وەرناگیرێت و حەج تەنها لەلایەن ئەو كەسانەوە ئەنجامدەدرێت، كە لەئێستادا لەناو وڵاتەكەدان بێ رەچاوكردنی رەگەزنامە و جیاوازی نەتەوەیی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا