ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەک هاووڵاتی و کەسوکاری نەخۆشانی کۆرۆنا لە هەولێر رایانگەیاند، لە نەخۆشخانەی رزگاری ئۆکسجین نەماوە و بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە چوار نەخۆش گیانی لە دەستداوە.
ئەو هاووڵاتییانە ئیدارەی نەخۆشخانەکەو بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەیان بە هۆکاری نەمانی ئۆکسجین تۆمەتبار کرد و رایانگەیاند کە" بەرێوەبەری نەخۆشخانە و بەشێک لە کارمەندان دەوام ناکەن".
لاوەند سەردار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر راشیگهیاند: "ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەمان زۆر زیادیكردووە و دەتوانین بڵێین تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووەتە لوتكە. لە شەوی رابردووەوە تائێستا چوار كەس بەھۆی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی رزگاری گیانیان لەدەستداوە، یەكێكیان كارمەندی نەخۆشخانەكەمان بوو".
روونیكردەوە: "ئێستا 221 تووشبوو لە نەخۆشخانەی رزگاری خەوێندراون نزیكەی 200 كەسیان لەژێر ئۆكسجین دان و نۆ كەسیش لەژێر چاودێری چڕدان".
وتیشی: "دوای ئەوەی چەند کێشەیەک لە کارگەی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری دروستبوو ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری بوتڵی ئۆکسجین دابین کرا و نەخۆش بێ ئۆکسجین نەبووە و هەروەها کارگەی ئۆکسجین بەتەواوی چاک کرایەوە و ئێستا هیچ کێشەیەکمان نەماوە".
له لایهكی دیكهوه بهشێك له هاووڵاتییان گللهیی ئهوه دهكهن، كه بهشێكی زۆری نهخۆشهكانیان له نهخۆشخانهی رزگاری بههۆی نهبوونی ئۆكسیجینهوه گیانیان له دهستداوه.
لای خۆیەوە له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی رزگاری رایگهیاند، زۆربهی ئهو كهسانهی بههۆی كۆرۆناوه گیان له دهست دهدهن نهخۆشی دیكهیان ههیه، بەڵام هیچ نەخۆشێک بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیانی لە دەست نەداوە.