شێخ ئیبراهیم
بەرزنجی، بەڕێوەبەری ئیڕشادی ئایینی لەوەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینیی لەکۆنفڕانسێکی
رۆژنامەوانیدا لەبارەی ھاتنەوى جەژنى قوربانى پیرۆزەوە وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمانانی
جیھان بەگشتى و ھەرێمى كوردستان بە تایبەتی رایگەیاند، ئەم جەژنە بە ھۆى پەتاى كۆڕۆناوە
ھەموو دەزانین كە جەژنێكى تایبەتە لە زۆر روەوە بۆ نمونە نەتوانرا حەج بۆ موسڵمانانى
دەرەوەی وڵاتی عەرەبستانی سعودیه ئەنجام بدرێت و، دەرگاى زۆربەى مزگەوتە بەناوبانگەكانى
جیھانی ئیسلامییش تا ئێستا بەداخراوى ماوەتەوە لەوانە مزگەوتى حەرام كە نوێژى ھەینى
و جەژنیان تێدا ئەنجام نادرێت .
دەشڵێت، لەعیراقیشدا
کە تا ئێستا ئێمەش بەشێکین لەو وڵاتە ، مزگەوتەکان لە مانگی ئادارەوە داخراون تا
دوای جەژنی قوربانیش بە داخراوی دەمێنێتەوەو، بۆ ماوەی ١٠ رۆژیش قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیهنراوە
بێ گومان بەڕۆژانی جەژنیشەوە، ههروهها لهشارێکی وەک موسڵ کە لەڕووی دانیشتوانەوە
نزیکەی ٣ ملیۆن کەسن مزگەوتەکان ھەر بەداخراوی ماونەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش
دەکات، ھەمووان دەزانین کە لە کوردستاندا بە پێی راگەیهنراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارەیهكی دیار له توشبوان بهم پهتایه ههیهو، ژمارهیهكی دیكهش گیانیان لە
دەستداوە بەھۆی ئەم پەتایەوە
وتیشی، بۆیه
ئاماژه بە بەیانی ژمارە ٤٤ بەرواری ٢٢-٧ -٢٠٢٠ لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوی کۆرۆنا
بە ئامادەبونی سەرجەم پارێزگارەکانی ھەرێم ، لە خاڵی ١٩ بڕیار دراوە کە نوێژی ھەینی
و جەژن ئەنجام نەدرێت ، ئهمهش بهپشت بەستن بە رێنمایە تەندروستیەکان بۆ پاراستنی
گیانی ھاونیشتمانیان.
روونیشیکردەوە،
جێگەی خۆشحاڵیمان بوو ، ئهوه بوو كه بڕیاردرا بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بۆ
ئەنجامدانی ھەر پێنچ نوێژە فەڕزەکان، بۆیە ئێمە لهكاتێكدا كه رۆڵی مامۆستایانی ئایینی
لەم قۆناغەدا بەرز دەنرخێنین ، داوایان لێ دەکەین لهڕووانگهی ھەستكردن بەبەرپرسیارێتییهوه
لهبەرامبەر خوای گەورەو ، پاشان له بەرامبەر بریار و رێنمایەکانی حکومەت ویاسا
بهركارهكاندا ، كه پابهند بن به بریارەکانی لێژنەی باڵای بەرهنگاربونەوهی کۆروناوە
، چونكه ھەر سەرپێچیەک لەو بریارانە بەرپرسیارێتی تێدایە.
لەکۆتاییشدا وتی، ھەموومان
بەپەرۆشین بۆ گەڕانەوی بارودۆخی سەرجەم شوێنە ئایینەکان بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان و، ھەمووشمان
ئەرکی مێژووییمان لەسەرەو ، دیاریشه كهئەرکی مامۆستایانی ئایینی بەرێز لهم
بوارهدا گهورهتره ، چونکە ئەوان وهك فەرمانبەری ئەم حکومەتەو ئهم وهزارهته
ئەرکێكی ئایینی و نیشتیمانییان لهئهستۆ گرتووه ، بۆیه هیوادارین كه بەھێمنی و
بهدیدی فراوان و لەسەرخۆیی وحیکمەتهوه برواننە ئهم قۆناغەی كه پشتیوان بهخودا
گهوره ، لێی دهرباز دهبین.
لەبارەی ئەو کەسانەی
نوێژ لەدەرەوەی مزگەوتەکان بکەن رایگەیاند، ئەوان لەحەرەمی مزگەوتەکان بەرپرسن، ئەوەی
تر دەکەوێتە ئەستۆی هێزە ئەمنیەکان، پێشتریش سزای ئەو کەسانە دراوە کەلەدەرەوەی
مزگەوتەکان نوێژی بەکۆمەڵیان کردووە.