مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان له پهیامی پیرۆزبایی جهژنی قورباندا بڵاویكردهوه، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم رۆژانی جەژن، لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن و پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان بن.
وتیشی، بەداخەوە ئەمساڵ جەژنی قوربان، لە دۆخێکی سەختی ئابووریدا بەڕێ دەکەین . ئەم بارودۆخە نەخوازراوە لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ئهوهشی خستهروو، ئێمە هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئەم قەیرانەوە، هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم قەیرانە، لە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانمان سنووردار بێت، بەڵام بەداخەوە ئەم قەیرانە داراییە کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە ، زۆر لە توانا داراییەکانی بەردەستی حکومەتی هەرێم گەورەترە ، بەڵام سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانیش ، هیوادارم هاووڵاتییانی خۆشەویست، متمانەیان بە حکومەتی هەرێم هەبێت کە لە هەوڵێکی بەردەوامدایە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان .
روونیشیكردهوه، بەو هیوایەی لە دوای جەژن ، لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەینە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت .
ئهوهشی خستهروو، ئومێدەوارم بە پشتیوانیی هەموو لایەک، ئەم ڕۆژە سەختانەش تێپەڕێنین و هاووڵاتییانمان، جەژنەکانی داهاتوو ، لە دۆخێکی لە بارتردا بەسەر ببەن.