لەپەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، سەرۆکی پەرلەمان رایدەگەیەنێت هیوادارە لەم جەژنەدا لایەنە سیاسییەکان ئامێزی تەبایی و برایەتی بۆ یەکتری بکەنەوە.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی؛
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی موسڵمانانی كوردستان وعێراق وجیهان ده‌كه‌ین.
ئومێده‌وارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خۆشی وئۆقره‌یی بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان، ده‌رباز بوونی وڵاته‌كه‌مان له سه‌رجه‌م ناخۆشی و قەیرانە‌كان و تێپه‌ڕبوونی ئه‌م قۆناغە دژوارە.
هیوادارم له‌م جه‌ژنه‌دا هێز و لایەنە سیاسیەکان ئامێزی ته‌بایی و برایه‌تی بۆ یه‌كتری بكه‌نه‌وه،و ئارامی وسه‌قامگیری باڵبكێشێت به‌سه‌ر هەرێمەکەماندا.
داواكارین له خوای گه‌وره ده‌رگای ره‌حمه‌ت و بە‌زه‌یی خۆی به‌سه‌ر نیشتمانه‌كه‌ماندا بكاته‌وه و هەرچی زووه شیفا وچاكبوونه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بۆ هاوڵاتیانمان بنێرێت و، وڵاته‌كه‌مان ده‌ربازی بێت له‌سه‌رجه‌م نه‌هامه‌تی و ناخۆشیه‌كان.
دووباره جه‌ژنتان پیرۆز بێت، خوای گه‌وره نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی موسڵمانان قبووڵ بكا