ئەمڕۆ یەکێک لەو سێ شەمەندەنەفەرە رووسیەی پێشتر بڕیاری لێدرابوو، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە لە میسر خرایە کار.
شەمەندەفەرە نوێیەکان لەنێوان ئەسکەندەرییە و قاهیرە و بە پێچەوانەشەوە هەروەها قاهیرە و ئەسیوت و قاهیرە سوهاج دەبێت.
ئەمڕۆ هاوڵاتیانی میسر بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە یەکەمین گەشتیان بەو شەمەندەفەرە رووسییە کرد.
تێچووی کڕینی شەمەندەفەرەکان لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئەو وڵاتەوە گیراوەتە ئەستۆ.