وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت دوو هەزار و ٩٦٣کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەو ژمارەیەشەوە کۆی گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسەکە ١٢٠هەزار کەسی تێپەڕاند.
وەزارەتی تەندروستی عێڕاق لە راگەیەندراوی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، دوو هەزار و ٩٦٣ حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و بەو ژمارەیەشەوە کۆی گشتی تووشبوان گەیشتە ١٢١هەزار و ٢٦٣کەس.
ئاشکراشی کردووە، ئەمڕۆ دوو هەزار و ٨٥کەس چاکبوونەتەوە و ٦٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.