ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت خۆی و خێزانەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بۆ ئەم جەژنە ناتوانن پێشوازی لە میوانەکانیان بکەن.
رێبوار تەها پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغداد و ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکە، بڵاویکردووەتەوە، خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و بەو هۆیەوە ناتوانن پێشوازی لە میوانەکانی جەژنیان بکەن خۆشیان سەردانی کەسوکاریان بکەن.
ئەو پەرلەمانتارە داوایشیکردووە، هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکان بن و خۆیان لەبەریەککەوتن بپارێزن.