دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات لە پێناو سەلامەتی گیانی دەنگدەران هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا دوابخرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی داهاتووی ئەمریکا لە رێگەی تویتێکەوە داوایکردووە، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی دەنگدەران هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکە دوابخرێت.
هاوکاتر ترەمپ رەتیکردووەتەوە هەڵبژاردن بە رێگەی پۆستەوە بەرێوەبچێت و رایگەیاندووە ئەگەری ساختەکاری زیادتر دەکات.
ئەم وتانەی ترەمپ لە کاتێکدایە لە دوایین راپرسیدا چەند خاڵێک هاتووەتە دوای جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان.