پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئەمشەوەوە کێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر دەبێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەئامادەبونی بەڕێزان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی و بەڕێوەبەرو ئەندازیارە پەیوەندیدارەکانی ئاوی سلێمانی، بەڕێزان ئەندازیارو تەکنیککارو کارمەندانی تیمەکانی چاکردنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی ئاوی دوکان- سلێمانیمان لە شوێنی کارەکەیان لە نێوان کۆبانێ سیتی و قولەرەسیدا بەسەرکردەوە، سوپاس و پشتیوانیی و جەژنە پیرۆزەی خۆمانمان پێشکەش بەم پۆلە جوامێرە دڵسۆزە خۆنەویستە و گشت بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی کرد.
ئاشکراشی کرد، مەردانە دوای هەوڵەکانیان دڵنیایان کردینەوە کە لە ئەمشەوە کێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەردەبێت.
جەختی لەوەکردووەتەوە، بەڵام ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خێراترین کاتدا بودجەی چاکردنەوەی ئاوی سلێمانی دابیننکات؛ کێشەکان چەندبارەدەبنەوەو کارەساتی گەورەیان لێدەکەوێتەوە.