کۆسرەت رەسوڵ: ئەرکی حکومەتە چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە بدۆزێتەوە

کوردستان 30/07/2020

Alternate Text

کۆسرەت رەسوڵ عەلی لەپەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە رایدەگەیەنێت لەسەر حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان، چارەسەری خێرا بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوەو چیتر هاووڵاتیان نەبنە قوربانی ئەم دۆخە قورسە.

 

کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لە پەیامێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و كوردستان دەكەم و هیواخوازم ئەم جەژنە پیرۆزە بكەینە جەژنی ئاشتەوایی و كۆتایی هێنان بە ململانێكان و خزمەتكردنی هاووڵاتیانمان.

 روونیشیکردووەتەوە، ‎ئەمساڵ، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و ڕێنماییەكانی خۆپارێزی، ناتوانین وەك پێویست سرووتە ئاینییەكان ئەنجام بدەین، هاوكات بەداخەوە دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵك خراپەو ئەركە لەسەر حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان، چارەسەری خێرا بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوەو چیتر هاووڵاتیان نەبنە قوربانی ئەم دۆخە قورسە.

باسی لەوەشکردووە، ‎جەژنی قوربانی پیرۆز بە دەرفەت دەزانم ڕوو لە سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان بكەین، لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆببنەوەو بەڕۆحێكی كوردانەو لەپێناو پاراستنی ئەم ئەزموونە چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان بكەن و هاوكار بن لە هەوڵدان بۆ باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و كۆتایی هێنان بەململانێ سیاسییەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتیان.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا