بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر رەتیدەکاتەوە، ئەو کەسانەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی رزگاری گیانیان لەدەستدا بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە بووبێت.
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، به دوو شێواز ئۆكسجین دابین ده‌كرێت بۆ نه‌خۆشانی توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان و به‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاریشه‌وه، یه‌كه‌میان له رێگەیی ئۆكسجینی مه‌ركه‌زی نه‌خۆشخانه و رێگەی دوه‌م به شێوازی بوتڵ ( قنینه).
باسی لەوەشکردووە، راسته بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، واده‌ی ئۆكسیجینی شل دواكه‌وتوه له گه‌یشتنی، به‌ڵام له‌هه‌مانكات له رێگای دوه‌م كه ئۆكسجینی بوتڵه بۆ ته‌واوی ئه‌وانه‌ی پێویستیان به ئۆكسجین بوه دابینكراوه له‌ناو نه‌خۆشخانه و له‌هه‌مانكاتدا تیمه‌كان سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی دواكه‌وتنی ئۆكسجینی شل بون توانرا به‌ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌م كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت.
روونیشی کردووەتەوە، نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی لێخه‌وێندراوه كه‌وا باری ته‌ندروستیان باش نییه و دۆخی ته‌ندروستیان جێگیر نییه و به‌رده‌وام پێویستیان به چاره‌سه‌ری وردی پزیشكی یه، هیچ کام لەو نەخۆشانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە نەبووە.