کەشوهەوای رۆژانی جەژن راگەیەندرا

کوردستان 30/07/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما تا رادەیەک نزمی بە خۆیانەوە دەبینن.

ئاسۆ کەمال، بەرێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە BMC راگەیاند، لە هەفتەی رابردوودا پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە بە شێوەیەک لە شاری سلێمانی ٤٦ پلەی سەدی تۆمارکرا.

روونیشیکردەوە، پێشبینی دەکەین لەم چەند رۆژەدا پلەکانی گەرما تا رادەیەک نزمببنەوە و بگەنە ئاستی پێشووی خۆی.

ئاشکراشی کرد، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە سلێمانی هاتووەتەوە سەر ٤٣ پلە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا