ئەمڕۆ لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی تورکیادا دابەزینێکی زۆری بە خۆیەوە بینی.
محەمەد رواندزی رۆژنامەنووسی نێودەوڵەتی لەتورکیا بڵاویکردووەتەوە، دوای ھەڵکشان و داکشانێکی زۆری لیرەی تورکی لەبازاڕی دراوی جیھانی ئەمڕۆ لەبازەڕەکانی تورکیا لیرەی تورکی بەرامبەر بەدۆلار بە رێژەیەکی بەرچاودابەزینی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک نرخی سەد دۆلاری ئەمەریکی ئەمڕۆ لەئەستەنبۆڵ گەیشتە ٧٠٤ لیرەی تورکی ئەم رێژەیەش ودابەزینی لیرەی تورکی بارودۆخی ژیانی ھاوڵاتیان لەتورکیا قورستردەکات.
روونیشیکردووەتەوە، بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی ھەندێک کەلوپەل وخۆراک کە راستەوخۆ پەیوەستە بەژیانی ھاوڵاتیانەوە و مووچە و کاریش لەتورکیا بەلیرەی تورکیە بەو ھۆیە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دۆخی ئابووری لەتورکیا دەبێت کێشە سیاسیەکانی تورکیا لە لیبیا و سووریا و یۆنان وقوبرس لەم ماوەیەدا یەکێکن لەھۆکارەکان.