لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پێویستە خانمان زیادتر ئاگاداری دۆخی تەندروستی پێستیان بن تا لە سوتان و زیانەکانی تیشکی خۆر پارێزراو بن.
لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکە:
- تا دەتوانیت به رۆژ مهچۆره دهرهوه بەتایبەت لە نێوان کاتژمێر ١٠-٤ی پاشنیوەڕۆ چونکە کاریگەرییەکانی تیشیکی زۆر زیادترە.
-تا دەتوانیت جلەکانت داپۆشراو بێت و کەمترین شوێنی جەستەت بەدەرەوە بێت.
-رەنگی جلەکانت سپی یان رەنگە کاڵەکان بێت چونکە رەنگە تۆخەکان گەرمی وەردەگرن و دەیدەنەوە.
-قوماشى جلهكانت لۆكهیى بێت.
-ئەو شوێنانەی جەستەت کە بەدەرەوەن کرێمی دژە خۆری لێبدە و دوو کاتژمێر جارێک تازەی بکەرەوە.
-ئەگەر ماکیاژت کرد با چەور نەبێت.
-لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە خێرایی خۆت بە ئاوی سارد بشۆ تا کاریگەری گەرماکە لەسەر پێستت نەمێنێت.
-ئەگەر هەستت کرد شوێنێکی پێستت سوور بووەتەوە یان سووتاوەتەوە هیچ کرێمێکی بێ راوێژی پزیشک لێمەدە تەنها بە ئاو ساردی بکەرەوە.
-ئەگەر دوای چەند رۆژێک پێستە سووتاوەکە چارەسەر نەبوو بە زووی سەردانی پزیشک بکە.
سەرچاوە/ د نیاز احمد بجكۆل صالح
پزیشكى پسپۆرى بێست وجوانكارى و لیزهر