زاوایەک چوار ئەندامی خێزانی دەزگیرانەکەی کوشت

کوردستان 31/07/2020

Alternate Text

لەباکوری کوردستان پیاوێک هێرش دەکاتە سەر ماڵی دەزگیرانە کۆنەکەی و چوار ئەندامی خێزانەکەی دەکوژێت.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، لە شاری سێواسی باکوری کوردستان، زاوایەک دوای ئەوەی دەزگیرانەکەی پەشیمان دەبێتەوە لە هاوسەرگرییکردن لەگەڵیدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە چەکەوە هێرش دەکاتە سەر ماڵەکەیان.

روونیشیکردووەتەوە، لەو هێرشەدا، باوک و دایک و برا و هاوسەری برای دەستگیرانەکەی کوشتووە.

دوای رووداوەکە پۆلیس توانیویەتی تۆمەتبارەکە دەستگیربکات و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا