ڤیدیۆ؛رۆچوونی زەوی دوو ئافرەت قووت دەدات

جیهان 31/07/2020

Alternate Text

لە رووداوێکی رۆچوونی زەویدا لە باکوری خۆرئاوای چین دوو ئافرەت قووت دەدات و ڤیدیۆکەشی بە شێوەیەکی فراوان بڵاودەبێتەوە.

میدیاکانی چین بڵاویانکردووەتەوە، رۆژی دووشەممەی رابردوو لە ئەنجامی رۆچوونی زەوییەوە لە شاری جانسۆی باکوری خۆرئاوای چین، دوو ئافرەت برینداربوون.

ئاشکراشیان کردووە، لە رێگەی گرتە ڤیدیۆی کامێرای چاودێرییەوە کاتی رووداوەکەیان بینیوە بەڵام بۆ ئەوی ترس دروست نەبێت تا دۆخی بریندارەکان باشتر نەبووە هیچ زانیارییەکیان ئاشکرا نەکردووە.

رۆچوونی زەوی بەهۆی ئەو شەپۆلی باوبۆرانەوە بووە کە ماوەیەک لەمەوبەر ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا