فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە سبەینێوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەست پێدەکاتەوە و ئەو کەسانەی بە نیازی گەشتن پێویستە پێش ٤٨ کاتژمێر لە گەشتەکەیان پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی ٣١ی تەمموز لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە لە سبەی شەممەی ١ی ئاب گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەست پێبکەنەوە.
داوایشیکردووە، ئەو هاوڵاتیانەی بە نیازی گەشتن بەر لە ٤٨ کاتژمێر پشکنینی(pcr)تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجام بدەن.
روونیشیکردووەتەوە، نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ لە سەرچنار تایبەت کراوە بە پشکنین، بە پێچەوانەوە هەر کەسێک ئەنجامی پشکنینەکەی پێ نەبێت رێگەی پێنادرێت گەشتەکەی ئەنجام بدات.