بەهۆی گۆڕانی ستایلی ژیانەوە بەشێکی زۆری خەڵکی بە دەست ئازاری پشتەوە دەناڵێنن، بەڵام بە چەند رێگەیەک دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.
دکتۆر ئازاد ستار، پسپۆڕی مێشک و بڕبڕەی پشت لە لێدوانێکی تایبەت بە BMC، بە وردی باس لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئازاری پشت کرد.
هاوکات ئاشکرای کرد دەتوانرێت بە چەند شێوەیەک چارەسەر بکرێت بەگوێرەی دۆخی نەخۆشەکە جا بە دەرمان بێت یان چارەسەری سروشتی یاخود ئەنجامدانی نەشتەرگەری.