کەرکوک؛هێرشی ئاسمانی و وشکانی دەکرێتە سەر داعش

کوردستان 31/07/2020

Alternate Text

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک رایدەگەیەنێت، هێرشی ئاسمانی و وشکانی کراوەتە سەر چەکدارانی داعش لە سنووری رۆژئاوای پارێزگاکە.

 

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،هێزەکانی لیوای ٤٥ی پیادەی ئۆپراسیۆنەکان ، بە هاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق هێرشیان کردووەتە سەر گردبوونەوەیەکی چەکدارانی داعش لە  ناوچەی وادی شام لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک.

 

ئاشکراشی کردووە، لە هێرشەکەدا چەند ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و تەنکەرێکی سوتەمەنی گواستنەوە کراونەتە ئامانج کە بە نیاز بوون بەنزین بۆ چەکدارەکان بگوازنەوە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا