وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دیاریکرا

عێراق 31/07/2020

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی عێراق مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی وەک وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەستنیشانکرد.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق شەشی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ی وەک وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق راگەیاندووە.

کازمی پێشتر جەختیلەوەکردوبووەوە کار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا