فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 1-8-2020 بەڕووی گەشتیاراندا کرانەوە و داوا لە گەشتیاران دەکرێت لەکاتی چوون بۆ فڕۆکەخانە دەستکێش و ماسک بەکار بهێنن.
لە راگەیێندراوێکدا کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاویکردووەتەوە چەند مەرجێک بۆ گەشتی گەشتیاران دانراوە کە بەمشێوەیەن:
- پێویستە گەشتیارانی چوون و ھاتن دەمامک و دەستکێش بەکاربھێنن لە تێرمیناڵی فڕۆکەخانە.
- بەپێی ئەو شوێنەی کە گەشتی بۆ ئەنجام دەدەن، گەشتیاران پێویستییان بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری (PCR)ـە.
- پێویستە گەشتیاران، بەر لە ھاتنیان بۆ فڕۆکەخانە، پەیوەندی بە ئەو ھێڵە ئاسمانییەوە بکەن کە گەشتەکەیان لە رێگەیەوە ئەنجام دەدەن، بۆ دڵنیا وون لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی ئەو شوێنەی کە بۆی دەچن.
- پشکنینەکان، بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، لە بنکەی تەندروستی زانکۆ، رێگای کەرکووک، تەنیشت کۆلێژی زانست، ئەنجام دەدرێن.
- ئەو گەشتیارانەی کە دێنە ھەرێمی کوردستان، پێویستە یان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری و(PCR) لە ماوەی 48 کاژێر بەر لە ھاتنیان ئەنجام بدەن، یاخود لەکاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پشکنینەکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت و تێچووەکەی دەکەوێتە سەرشانی گەشتیار.
- پێویستە سەرجەم گەشتیارە ھاتووەکان بەڵێننامەیەک پڕبکەنەوە کە بۆ ماوەی 14 رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، لە دوای گەیشتنیان بۆ ھەرێمی کوردستان.
- ھەریەک لە شاندی فەرمی، خاوەنکار و ئەو گەشتیارانەی بۆ ماوەیەکی کورت دێنە کوردستان، ئەم خاڵەی سەرەوە (خۆ کەرەنتینکردن بۆ ماوەی 14 رۆژ) نایانگرێتەوە.
مەرجەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
- گەشتیاران دەبێت پێش 48 کاژێر لە گەشتەکەیان پشکنینی pcr ئەنجامبدەن. نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە
- هەركەسێك لە دەرەوەی عێراقەوە بێتە فڕۆكەخانەكان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پشكنینی "PCR"ی بۆ دەكرێت.
بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق لە 17ی ئاداری ئەمساڵدا گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان راگیران.