به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
ئاشكرایده‌كات، هیچ گرفتێك بۆخوێندكارانی ده‌رچووی قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی دروست نابێت له‌پێشكه‌شكردنی داواكاریی بۆ درێژه‌دان به
خوێندن له‌زانكۆ و په‌یمانگه‌كان.
عومه‌ر محه‌مه‌د،
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
به (BMC) راگه‌یاند رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی هه‌یه و له‌هه‌مان كاتدا ئاماده‌ییه پیشه‌یه‌كانیش
دوو تاقیكردنه‌وه‌ی دیكه‌یان ده‌مێنێت.
عومه‌ر محه‌مه‌د وت، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت
دوای كۆتاییهاتنی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامه‌كانیان رابگه‌یه‌نرێت بۆ خولی دووه‌میش
له‌مانگی نۆدا تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه".
روونیشیکردەوە، هیچ گرفتێك بۆ خوێندكاران له‌واده‌ی
پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن له‌زانكۆ وپه‌یمانگاكان دروست نابێت
دوای خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه نیشتمانیه‌كانیش واده‌یه‌ك بۆ پێشكه‌شكردنی
داواكاریی بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان دیاریده‌كرێت.
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندگاکان
بۆ ساڵی نوێی خوێندن، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاشکرایکرد، دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاکان دەکەوێتە
دەسەڵاتی لیژنەی ئۆپراسیۆنەکان ئەوان بڕیار دەدەن کە لە کاتی خۆیدا بکرێتەوە واتە
لە (٢٠ی ٩)دا، وە ئێمەش وەک پەروەردە هەڵسەنگاندنی خۆمان دەبێت بۆ دۆخەکە".