وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان 01/08/2020

Alternate Text

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە رووی گەشتیاران کرانەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشکرایکرد، بەگوێرەی بڕیارو رێنماییەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئەمڕۆ شەممە یەکی ئاب-ی ٢٠٢٠، هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بە رووی گەشتیاراندا کرانەوەو گەشتە ئاسمانییەکان بە هاتن و چوونەوە ئەنجامدەدرێن.

روونیشیکردووەتەوە، گەشتیاران دەبێت بەوانەی دێن و ئەوانەی دەڕۆنەوە، پێویستە پشکنینی کۆرۆنا(PCR) یان ئەنجامدابێت و پابەندی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بن لەناو فڕۆکەخانەو گەشتەکانیان.

بە مەبەستی رێگرتن لە تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە رۆژی ١٦ی مارسی ٢٠٢٠، وە گەشتەکانی ئاسمانی بۆ گەشتیاران راگیرابوو . تەنها رێگا بە گەشتەکانی کارگۆو فریاگوزاری و و سەربازی و گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانەی لە دەرەوە گیریان خواردبوو دەدرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا