دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک هەشت کەس برینداربوون کە برینی هەندێکیان سەختە.
کەمال ئەحمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە نەخۆشخانەی شەهید رەوف بەگ رایگەیاندووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مینی پاس، لەسەر رێگەی سەرەکی سەیدسادق-شارەزوور وەرگەڕاوە.
روونیشیکردەوە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا هەشت کەس برینداربوون کە هەموویان هاوڕێی یەک بوون و لە گەشت و سەیران گەڕاونەتەوە.
جەختیلەوەشکردەوە، بەشێک لە بریندارەکان چارەسەریان بۆ کراوە و تەندروستیان جێگیرە، بەشەکەی دیکەشیان رەوانەی سلێمانی کراون بەمەبەستی چارەسەر.