نوری مالكی: هیچ كەسێك مافی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی نییە

عێراق 01/08/2020

Alternate Text

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لەسەر  راگەیاندنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە هاتە دەنگ و رایگەیاند هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە پەرلەمان بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتاران هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە یەکی ئەیلول،نوری مالكی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پشت بە دوو قۆناغ دەبەستێت، یەكەمیان ئەو لایەنەی مافی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی هەیە، دووەمیشیان ئەو لایەنەی بەبڕیاری ئەو هەڵدەوەشێتەوە، كەلەم كاتەدا بەدەنگی ئەندامانی پەرلەمان دەبێت، كە دەتوانێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

روونیشیکردووەتەوە، هیچ لایەنێك بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتاران،مافی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەتی عێراق شەشی حوزەیرانی داهاتووی وەک وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاریکرد.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا